سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى کەریم عێراقى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى کۆچى دواییکردنى شاعیرى ناودارى عێراق، کەریم عێراقى سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەى دەکات و دەڵێت، لەم شیوەنە بەئازارەدا هاوبەشی خەمیانم.

ئەمڕۆ هەینى (یەک/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەتۆڕى کۆمەڵایەتیى ئێکس پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەى شاعیرى عێراق کەریم عێراقى کرد.

لە بەشێکى پەیامەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، بەوپەڕی خەم و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەریم عێراقی، شاعیری نێوداری عێراقیم پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکار و هاوڕێکانی دەکەم و لەم شیوەنە بەئازارەدا هاوبەشی خەمیانم.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەشڵێت، نزا لە خوای گەورە دەکەم بەزەیی خۆی بەسەر کۆچکردوودا ببارێنێت و ئارامگری بە هەمووان ببەخشێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین