هاكان فیدان: ‏به‌غدا و هه‌ولێر گرنگییه‌كى تایبه‌تیان بۆ توركیا هه‌یه کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە هەولێر کۆبووەوە و سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "به‌ بایه‌خه‌وه‌ باس له‌ پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى ‏نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركییه‌وه‌"کراوە.

ڕۆژى پێنجشەممە (24/ئاب/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كرد، کە تێیدا "په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ‏بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان، په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ‏گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى" تاوتوێ ‏كران.‏

سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتى ‏كرده‌وه‌، "هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگى و بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا ‏ده‌ڕوانێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه‌ ‏ده‌یانبه‌ستێته‌وه و ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ‏ئه‌نقه‌ره‌ بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركیاى كرد بۆ پشتگیرى له‌ هه‌رێمى كوردستان ‏له‌ هه‌موو بواره‌كان و به‌تایبه‌تى له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌رێمی ‏كوردستان هه‌رگیز پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى توركیا له‌بیر ناكات.‏"

لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "توركیا ‏گرنگییه‌كى تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و ‏به‌غدا و هه‌ولێر گرنگییه‌كى تایبه‌تیان بۆ توركیا هه‌یه‌. به‌ڕێزیان ستایشى ئارامى و ‏سه‌قامگیریى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو ‏بواره‌كاندا ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد له‌ ‏بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا.‏"

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باس له‌ پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى ‏نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركییه‌وه‌ كرا و ‏له‌مباره‌یه‌وه‌ بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ‏جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، خرانه‌ به‌ر باس.‏

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین