سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كۆنسوڵى نوێى ئه‌مه‌ریكا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کۆنسوڵى نوێى ئەمەریکا لەهەولێر دەکات و کۆنسوڵى ئەمەریکاش جەخت لە پابەندى وڵاتەکەى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکاتەوە.

ڕۆژى چوارشەممە (23/ئاب/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ مارك سترۆ كونسولى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە، وێڕاى به‌خێرهێنان، "هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، دووپات كرده‌وه‌."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لاى خۆیه‌وه‌ كۆنسوڵى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا "وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا، داكۆكى له‌ پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نیوانیان كرده‌وه‌."

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شى هەردوولا تاوتوێ کرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین