سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى هیندستان كرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کۆنسوڵى نوێى هیندستان لەهەولێر کرد و ڕایگەیاند، "هیندستان وڵاتێكه‌، عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌توانن له‌ زۆر بواردا سوود له‌ شاره‌زایى و پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى وه‌ربگرن."

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (22/ئاب/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مادان گۆپال كونسولى گشتیى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، وێڕاى به‌خێرهێنان، "پشتگیریى خۆیان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هیندستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان" ده‌ربڕى.

ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ "كه‌ هیندستان وڵاتێكه‌، عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌توانن له‌ زۆر بواردا سوود له‌ شاره‌زایى و پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى وه‌ربگرن، بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌رێمى كوردستان بایه‌خ و گرنگى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هیندستان بدات. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به‌ گرنگیى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هیندستان كرد."

هەروەها دەشڵێت، كۆنسوڵى گشتیى نوێى هیندستان، "خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌ركاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و جه‌ختى له‌ كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین