سەرۆک بارزانى: جێبەجێ نەکردنى دەستوور هۆکارى قەیران و گرفتەکانى عێراقە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە چوارچێوەى سەردانییەکەى بۆ بادینان، سەردانى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆى کرد و ڕایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی یەكدەنگی و یەكڕیزیی لایەنەكان دروست ببێ بە تایبەتی لەسەر هێڵە گشتییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و پێویستە هیچ لایەنێك لەو هێڵ و بەرژەوەندییە گشتییانە لانەدات.

ڕۆژى یەکشەممە (20/ئاب/2023) سەرۆك بارزانی سەردانی ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆی كرد و لەگەڵ چین و توێژەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كۆبووەوە.

سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا گوتى، بەهەموو شێوەیەك پشتیوانیی ئەوەم كە خزمەتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بكرێت، هەروەها ئامۆژگاریی بۆ حكومەت و دەزگە پەیوەندیدارەكان ئەوە بووە كە خزمەتكاری خەڵك بن.

سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان دا و ئەوەی بە ئامادەبووان ڕاگەیاند كە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی یەكدەنگی و یەكڕیزیی لایەنەكان دروست ببێ بە تایبەتی لەسەر هێڵە گشتییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و پێویستە هیچ لایەنێك لەو هێڵ و بەرژەوەندییە گشتییانە لانەدات. 

لە بەشێکى وتارەکەیدا دووپاتیکردەوە، كە پارتی بە دەنگی خەڵك و بە پشتیوانیی خەڵك هاتووە و دەبێ ئەو متمانەیە بپارێزرێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەولێر- بەغدا ڕایگەیاند، هۆكاری سەرەكیی بوونی قەیران و ناسەقامگیری لە عێراق بۆ پشتكردن لە ئیمزا و ڕێككەوتنەكان و جێبەجێنەكردنی دەستوور دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین