سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى هونەرمەند شوکر خەیات دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەبۆنەى کۆچى دواییکردنى هونەرمەند شوکر خەیات، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى کەسوکارى ئەو هونەرمەندە دەکات.

ڕۆژى شەممە (19/ئاب/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە بنەماڵەى هونەرمەند شوکر خەیات دەکات، کە دوێنێ دواى چەند ڕۆژێک لە نەخۆشکەوتنى لە تەمەنى (83) ساڵى دا کۆچى دواییکرد.

دەقى پرسه‌نامه‌ى‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بنەماڵەى هونەرمەند شوکر خەیات:‌

بۆ كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ند و مه‌قامبێژى ناسراوى كوردستان خوالێخۆشبوو شوكر خه‌یات، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات.

هونه‌رمه‌ند شوكر خه‌یات به‌ ده‌نگ و هونه‌ر و شاره‌زایى و به‌هره‌ى له‌ مه‌قامدا، خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش به‌ هونه‌رى كوردى كردووه‌ و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ به‌رهه‌مى جوان و ئه‌رشیفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مه‌قام و گۆرانى له‌ دواى خۆى جێهێشت. گیانى شاد و یادى به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

19/8/2023

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین