سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ئاکرێ و بەردەڕەش کۆبووەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (18/ئاب/2023) سەرۆك مەسعوود بارزانی سەردانی قەزای ئاكرێی كرد لەگەڵ چین و توێژی جیاجیا و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سنورەکە و پەککەوتووانی سەنگەر و تێکۆشەرانی سنورەکە و مامۆستا و کەسایەتی ئایینی و کاسبکار و جوتیار و گەنجان و ئافرەتان کۆبووەوە.
سەرۆک بارزانی لە وتارەکەی بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر خزمەتکردنی دەڤەرەکە بە گشتی و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکرێت بەبێ جیاوازی و ڕوونیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێم کاردەکات بۆ خزمەتکردنی گشت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان.
پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە لە گفتوگۆکانماندا بەردەوامین لەگەڵ بەغدا و چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنین بۆ پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی گەلی کوردستان و قەوارەی دەستوری لە چوارچێوەی دەستور و بنەماکانی تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی.
لە کۆتایی دا سەرۆک بارزانی دەرگای گفتوگۆی بۆ ئامادەبووان کردەوە، بە گرنگییەوە گوێی لە داخوازی و پێشنیاری خەڵکی دەڤەرەکە گرت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment