میلیشیا عەسائیب كەلوپەلی پاڵاوگەی بێجی بردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی بەغدادیەی عێراقی ئاشكرای كردووە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گێڕانەوەی كەلوپەلی پاڵاوگەی بێجی راگەیاندووە، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە نەكردووە ئاخۆ بە دانوستاندن لەگەڵ قەیس خەزعەلی سكرتێری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەو كەلوپەلانەی گێڕاوەتەوە، چونكە ئەو میلیشیایە پێشتر ئەو كارەی كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023 ماڵپەڕی كەناڵی بەغدادیەی عێراقی چەندان زانیاری لەسەر نەمانی كەلوپەلی پاڵاوگەی بێجی بڵاوكردووەتەوە. دوێنێ‌ محەمەد شیاع سوودانی سەردانی قەزای بێجی كرد و هەر لەوێ گێڕانەوەی بەشێك لە كەلوپەلی پاڵاوگەكەی راگەیاند.

بەغدادیە باس لەوە دەكات سوودانی ئاشكرای نەكردووە، چۆن ئەو كەلوپەلانەی گێڕاوەتەوە، چونكە ئەو كەلوپەلانە لەلایەن میلیشیاكانی عەسائیبی ئەهلی حەق بردراون، جا بۆ ئەمە دانوستاندنی لەگەڵ قەیس خەزعەلی كردووە، یاخود لەگەڵ ئێران.

چەند سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوت باسیان لەوە كردووە، ئەمە تاوانێكە چەند كەسێك ئەنجامیان داوە، دەبێت لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت، تەنانەت ئەو كەسانە پێشتر قسەیان لەگەڵ وەزارەتەكە كردووە، بۆ ئەوەی جارێكی تر كەلوپەلە دزراوەكانیان پێ بفرۆشنەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین