لیژنەى مادەى 140 یەکەم کۆبوونەوەى کرد کوردستانی

نوچەنێت

دوای (12) ساڵ بۆ یەكەم جار لیژنەی مادەی (140) لە پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی هادیی عامری، سەرۆكی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ئەو مادەیە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە (13/ئاب/2023) لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی (14) یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا، دیلان غەفوور دیلان غەفوور، ئەندامى لیژنەى مادەى 140ى پەرلەمانى عێراق بە رووداوى راگەیاند: لەدوای درووستكردنی ئەو لیژنەیە، ئەوە یەکەم کۆبوونەوەى لیژنەکە بوو. 

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوە، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، هادى عامرى باسی لەوەکرد کە لیژنەکەیان کار لەسەر دوو لایەنى سەرەکى دەکات کە خەرجکردنى قەرەبووى مادەى (140) و چارەسەرى گرێبەستە کشتوکاڵییەکانە لە ناوچە جێناکۆکەکان.

بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، سەرۆکى لیژنەى جێبەجێکردنى مادەى (140) ئاشکرایکردووە کە (439) هەزار مامەڵەى وەرگرتنى قەرەبووکردنەوە ماون پارە وەربگرن و ئەو قەرەبووکردنەوانە هاووڵاتییانى پارێزاگاکانى میسان و بەسرە و زیقاریش دەگرێتەوە. دیلان غەفوور دەشڵێت، " پێشنیازمان کرد بەهەمان شێوەى ئەو سێ پارێزگایەى ناوەڕاست و باشوورى عێراق، قەرەبووکردنەوە هەرێمى کوردستانیش بگرێتەوە، هادى عامرى پێى گوتین، کە مافى خۆتانە و داواکارى لەوبارەیەوە پێشکێش بکەن".

مادەی (140) لە دەستووری عێراق تایبەتە دۆخی پارێزگای كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین