سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ماڵئاوايى له‌ كونسولى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کۆنسوڵى ئەمەریکا کرد و بە بۆنەى کۆتاییهانى ئەرکى وەک کۆنسوڵى گشتیى ئەمەریکا لە هەولێر، سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد بۆ هاوکاریى و پشتگیرییان.

پێشنوه‌ڕۆى ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ (13/ئاب/2023)  سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه‌ وه‌ك كونسولى گشتيى ‏ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له‌ ئيرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر كرد.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، له‌ کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ‌ ‏به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى له‌ ‏ماوه‌ى كاركردنيدا له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى كردووه‌ بۆ بره‌ودان به‌ ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى ‏له‌ ئه‌ركى نوێدا بۆ خواست.‏"

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر، "وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى بۆ ئه‌و ‏ماوه‌يه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان كارى كردووه‌، سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆك نێچيرڤان ‏بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و ‏پشتگيرييان له ئه‌ركه‌كانى له‌ ماوه‌ى كاركردنيدا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتن و ‏پێشكه‌وتنى بۆ گه‌لى كوردستان خواست."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین