جێبەجێ نەکردنى ڕێککەوتنى شنگال کێشەى بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان دروستکردووە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندیی ھاوبەشی ھەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکراى دەکات، لە ماوەى دوو ساڵ دا زیاتر لە (200) خێزان گەڕاونەتەوە شنگال.

ڕۆژى شەممە (12/ئاب/2023) سروە رەسوول، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندیی ھاوبەشی ھەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵى ڕابردوو تەنها (214) خێزان گەڕابوونەوە شنگال.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە (300) هەزار ئاوارە نەگەڕاونتەوە شوێنى خۆیان، پرۆسەى گەڕانەوەى ئاوارەکانیش بۆ شنگال بە پشتیوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ بەڕێوەدەچێت.

بەپێى وتەى سروە ڕەسووڵ بە هۆى کێشەکانى شنگال لە (2022) (10) ئاوارە شنگالیان جێهێشتووە و هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

هاوکات دووپاتى دەکاتەوە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هاوکار نییە لە دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال و تاوەکو ئێستا عێراق پابەند نییە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال.

جێگەى ئاماژەپێدانە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەردەوام ئاماژەى بەوەکردووە، تا دۆخى شنگال ئاسایی نەکرێتەوە و ڕێککەوتنى شنگال جێبەجێ نەکرێ، خەڵکى ئەو سنوورە ناتوانن بگەرێنەوە ماڵەکانیان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش بە هۆى بوونى ژمارەیەکى زۆرى گرووپى سەربازیى هاوکارییەکانیان ناگاتە دەستى خەڵکى شنگال.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین