سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هەرێمى کوردستان پابەندە بە ئەنجامدانى هەڵبژاردن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەولێر لەگەڵ هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق کۆبووەوە و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنامه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى عێراق "بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال."

ڕۆژى چوارشەممە (نۆى/ئاب/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ ده‌يڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق کۆبووەوە و "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و پێكهاته‌ ئايينييه‌كان"، تاوتوێ كران.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ده‌يڤد بێرگه‌ر "خۆشحاڵيى خۆى به‌ دياريكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ربڕى و ده‌ستخۆشى له‌و هه‌نگاوه‌ كرد "، هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى "پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، سوپاسى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد."

هەروەها ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنامه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و پێويستيى پاراستنى پێكهاته‌ ئايينييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان."

لە کۆبوونەوەکەدا، "چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى" كۆبوونەوەکە‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین