سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى نوێى بەریتانیا لە عێراق کرد و هەردوولا "ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق له‌ بوارى ئاسايش و ئابوورى و دامه‌زراوه‌كاندا" تاوتوێ كرد.

ڕۆژى سێشەممە (هەشتى/ئاب/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ستيڤن چارڵس هيچن، باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.

لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان اهاتووە، نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا خواست و "هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ستيڤن چارڵس، "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق له‌ بوارى ئاسايش و ئابوورى و دامه‌زراوه‌كاندا تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ گرنگيى قۆستنه‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌نديى وڵات كرده‌وه‌."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ تيايدا ڕۆزى كه‌يڤ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین