سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پێویستە هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین  پێشوازی ستیڤن هیتچن باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە عێراق كرد و لە کۆبوونەوەیەکدا "جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە."

ڕۆژى سێشەممە (هەشتى/ئاب/2023) بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی بریتانیا لە شاری هەولێریش ئامادەی بوو، "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و سەردانی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا."

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان کوردستان، هەردوولا جەختیان "لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان" كردەوە.

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە ئەو ئەركەی پێسپێردراوە لە عێراق كار بكات و لە ماوەی كاركردنیدا لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدا بێت. هەروەها پاڵپشتیی وڵاتەكەشی بۆ پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین