سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: دەستبەرداری پێکەوەژیان نابین
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاسێدرالی پاتریارکی نوێی رۆژهەڵاتی ئاشوورییەکان وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان بە فرەیی پێکهاتە و ئایینەکانییەوە جوانە."
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (پێنجى/ئاب/2023) سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاسێدرالی پاتریارکی نوێی رۆژهەڵاتی ئاشوورییەکان، بە ئامادەبوونى چەندین بەرپرسى حکومەتى و کەسایەتى ئایینى.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ڕێوڕەسمەکەدا وتارێکى پێشکەشکرد و گوتى، "فرەپێکهاتەیی و فرەئایینی هەرێمی کوردستانی بەهێز کردووە و هەرێمی کوردستان بە فرەیی پێکهاتە و ئایینەکانییەوە جوانە."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەبارەت بە کردنەوەى کاسێدرالی پاتریارکی نوێی رۆژهەڵاتی ئاشوورییەکان دووپاتى کردەوە، "ئێمە دەستبەرداری پێکەوەژیان نابین."
هەروەها ئاماژەى بە پێکەوەیانى سەرجەم نەتەوە و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان کرد و گوتى، "ئەم پێکەوە ژیانە کوردستانى ئێمە خۆشکردوو و جیهانیشى جوانکردووە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment