ئۆکراینا بۆ هەناردەکردنى دانەوێڵە پەنا بۆ تورکیا دەبات تورکیە

نوچەنێت:

ديميترۆ كولێبا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكراينا دەڵێت، "پێمانوایە سه‌رۆك كۆمارى توركيا تاكه‌ کەس‌ە‌ بتوانێت سه‌رۆكى رووسيا رازيبكات، لە داخستنى ڕێڕەوى دانەوێڵە پاشگه‌ز بێته‌وه‌ و بگه‌رێته‌وه‌ نێو رێككه‌وتنى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه‌ له‌ ده‌رياى ڕه‌ش."

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (سێى/ئاب/2023) ماڵپه‌رى (ئينديپێنت) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكراينا، سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنى ڕێڕە‌و‌ى دانه‌وێڵه‌ى ده‌رياى ڕه‌ش رايگه‌ياندووه‌، "هۆكارى ڕاگرتنى هەناردەکردنى دانەوێڵە، شکاندنى ڕێككه‌وتنى ڕێڕەوى دانەوێڵەیە لەلایەن‌ رووسياوە، ئۆكراينا و توركيا به‌يه‌كه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى پێويست بێت ده‌يكه‌ن بۆگه‌رانه‌وه‌ى پۆتين بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌." 

كولێبا ئاماژه‌ى به‌وە‌شكرد، "ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان ده‌ده‌ين له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين سه‌رۆكى رووسيا بگه‌رێنینه‌وه‌ نێو ڕێككه‌وتنه‌كه‌، هه‌ر‌وه‌ها ئەردۆغان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆكراينا لەسەر هێڵە، ئه‌م كاره‌ش به‌هاوبه‌شى ئه‌نجام ده‌ده‌ين، چونكه‌ تەنیا سەرۆکى تورکیا دەتوانێت پۆتين رازيبكات بگه‌رێته‌وه‌ نێو ڕێككه‌وتنى دانەوێڵە‌." 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین