سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ و‌ڵاته‌كه‌مان كارده‌كه‌ين کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ساڵى نوێى کۆچى پەیامێکدا دەڵێت، "جه‌خت له‌ پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌."

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تەمموز/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خوشك و برايانى موسڵمان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى تازه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت."

 

دەقى په‌يامەکەى سەرۆک نێچیرڤان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:‌

يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خوشك و برايانى موسڵمان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى تازه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.

له‌م ياده‌ پيرۆزه‌دا جه‌خت له‌ پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌ و هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وه‌ڵاته‌كه‌مان، پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ين.

سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

1ى موحه‌ڕڕه‌مى 1445

19/7/2023

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین