ئێران: سزای 48 ساڵ زیندانیکردن بە سەر هەشت چالاکوانی عەرب دا دەسەپێندرێت ئێران

نوچەنێت:

هەشت چالاکوانی عەرەبی ئەهوازی دوای دەستبەسەرکردنیان لە 2018 بە کەفالەت و دانانی گەرەنتی قورس، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوون، بە 48ساڵ زیندان سزا دراون.

لەهەواڵێکدا ئەلعربیە لە رۆژی سێشەممە (18ی تەمموزی 2023) بڵاویکردەوە، هەشت چالاکوانی عەرەبی ئەهوازی و ئەندامانی گروپی "حراک الهویە" (بزووتنەوەی ناسنامە) کە لە ساڵی 2018 لەگەڵ دەیان هاوڵاتی دیکەی ئەهوازی دەستبەسەر کرابوون، بە 48 ساڵ زیندان سزا دراون.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، حوسێن فەرەجوڵڵا چعب، ناسر شایع مەزرەعە، تۆفیق فەلاحییە، فایز زەهروونی، حوسێن سەعیداوی (استعداد)، سەعید فاخرنەسەب، هادی جەلالی و موسا خالیدی، هەریەکەیان بە "ساڵێک زیندانیکردن، 5 ساڵ سڕکردن و دوو ساڵ قەدەغەی دەرچوون لە وڵات سزا دراون ".

ئەم حوکمە لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری ئەهوازەوە دەرچووە و لە رێگەی ئەردەشیر تاهیری، بەرپرسی نووسینگەی ئەم لقە، بەو چالاکوانانە راگەیاندراوە.

ئەم چالاکوانانە دوای دەستبەسەرکردنیان لە ساڵی 2018، بە کەفالەت و دانانی گەرەنتی قورس، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2018 لە ئەهواز و شارەکانی دیکەی ئەم ناوچەیە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە میدیای فەرمی ئێران، لە بەرنامەی تایبەتی جەژنی نەورۆزدا بوونی خەڵکی عەرەبی لە پارێزگای خوزستان رەتکردەوە.

 

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین