شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەكانی بەغدا كۆدەبنەوە کوردستانی

نوچه‌نێت

شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدایە و یەكەم كۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی بودجەی گشتی عێراقە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەمووزی 2023 شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان كە لە لایەن ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی دەكرێت سەردانی بەغدای كردووە و بڕیارە لەگەڵ لیژنەی جێبەجێكردنی بودجەی گشتی عێراق و چەندان دامەزراوەی تری وەك وەزارەتی دارایی و نەوت كۆببنەوە.

ئومێد سەباح دوێنێ‌ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، لیژنەكەی پێكدێت لە سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆكی چاودێری دارایی و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی پلاندانان.

بەگوتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوان دەكرێت لەم چەند رۆژەدا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانە بكرێت.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین