ئه‌ردۆغان: له‌گه‌ڵ سەرۆكی رووسیا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى رێڕه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ له‌ده‌رياى ره‌ش هاوڕاین تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانيكردنى پۆتين بۆ توركيا رايگه‌ياند، ئێمه‌ هه‌موو ئاماده‌كارييه‌ك ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين له‌مانگى ئابدا سەرۆكی رووسیا سه‌ردانى توركيا بكات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى رێڕه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ له‌ ده‌رياى ره‌ش هاوڕاین.

هه‌ينى (14/ته‌ممووز/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رۆكى توركيا له‌ميانى به‌شداريكردنى له‌ كۆربه‌ندى هێرز له‌ مزگه‌وتى عه‌لى، سه‌باره‌ت به‌ درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى رێره‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، ئاماده‌كارى ده‌كه‌ين بۆئه‌وه‌ى بتوانين له‌مانگى ئابدا ميواندارى سه‌رۆكى رووسيا بكه‌ين، بۆدرێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنامه‌ى رێڕه‌وى دانه‌وێڵه‌ له‌‌ ده‌رياى ره‌ش هه‌روه‌ها هه‌مان بۆچوونمان هه‌يه‌.

سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوەش كرد، كه‌ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان نامه‌ى بۆ من و سه‌رۆكى رووسيا ناردووه‌، سه‌رۆكى توركيا گووتيشى، "هيواخوازم ئه‌م نامه‌يه‌ ببێته‌ دهر‌فه‌تێك بۆئه‌وه‌ى يتوانين هه‌م توركيا و هه‌م رووسيا به‌هاوبه‌شى كاره‌كانى رێڕه‌وى دانه‌وێڵه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ين، چونكه‌ هه‌موو هه‌وڵى ئێمه‌ و پۆتين بۆئه‌وه‌يه‌ له‌ وڵاته ‌هه‌ژاره‌كانى ئه‌فريقا كێشه‌كانى قه‌يرانى خۆراك ته‌شه‌نه‌ نه‌كات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین