دەبێ سەرکردایەتی سیاسی کورد، بایەخ بە چاککردنی دۆخی سلێمانی بدات
دکتۆر عوسمان:
نوچەنێت
بەهرە حەمەڕەش
دکتۆر عوسمان عەلی، لە گفتوگۆیەکی تایبەت بە نوچەنێت، باس لە دۆخی سیاسی هەرێم و، هۆکارەکانی ئەم دۆخە سیاسسییە ئاڵۆزە دەکات، کە هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت و دەڵێت” نە کورد ئەو لاوازەیە و نە بەغدا ئەو بەهێزە، کە تێیگەیشتووین”.
نوچەنێت: دوای ریفراندۆم گەلەکۆمەیەکی ئیقلیمی، بە بێدەنگی جیهان کرایە سەر کوردستان، کەرکوک کەوتە دەست حەشدی شەعبی هێزی میلیشیا، بە بڕوای تۆ کێشەناوخۆییەکان، چەند هۆکاربوون بۆ داگیرکردنی کەرکوک؟
دکتۆر عوسمان: کورد لە رابردووش‌دا لە بارودۆخی ئاوادا ژیاوە. روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ئەوەی لەدوای ئەورویدا، زۆر ناهەموارو خراپە، بەڵام بە گەڕانەوە بۆ مێژوو دەزانین، کە شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٧٥ روخا. یەک پێشمەرگەش نەمابوو، بەڵام دوای شەش مانگ شۆڕش دەستی پێکردەوە. لە ساڵی١٩٩١سەرلەنوێ هەموو کوردستان بە کەرکوکەوە کەوتەوە ژێر دەستمان، دوای ئەوە جارێکی تر کەرکوکمان لەدەست چوو، خەڵک بێهیوا بوو. لە ٢٠٠٣ جارێکی تر کەرکوکمان گرتەوە. لەوکاتە بەدواوە کورد لەوێ لە بەهێزترین کاتەکانیدابوو. بۆیە قەزیەی کورد بەردەوام و شؤڕش بەردەوامە، بەڵام ئەو بارودۆخەی ئێستامان، پێویستی بە پێداچوونەوەیە لە لایەن سەرکردایەتی سیاسی کورد، پێویستە سیاسییەکان و هەموو ئەو رۆشنبیرانەی، کە لە پێگەی بڕیاردان و دەتوانن کاریگەرییان هەبێت، رۆڵی خۆیان ببینن. دەبێت بزانین کە بارودۆخی حکومەتی هەرێم، ئەو لاوازە نییە کە خۆی تییگەیشتووە. هەروەها حکومەتی عەبادیش ئەو بەهێزەنییە کە ئێمە بەخەڵکمان گەیاندووە.
حکومەتی عەبادی، لە دۆخێکی خراپدایە. ئێستا ١٣٣ملیار دۆلار قەرزارە. دەسەڵاتی عەبادی ئەوەندە لاوازە کە بۆنموونە بڕیارەکانی لە نەجەف کاری پێناکرێت. هەروەها بۆ هەڵبژاردن چووەتە لیستێکەوە کە زۆر لاوازە. هەرچۆنێک سەیری بکەین ئێستا و دوای هەڵبژاردنیش، بەغدا پێویستی بە کوردە.
کورد ئەگەر حسابی ئەندام پەرلەمانەکانی بە یەکگرتوویی بکات، دەبێتە لیستێکی ٦٥-٧٠ ئەندام لەبەغدا، کەواتە دەبێتە کوتلەیەکی سەرەکی بۆ دامەزراندنی حکومەتی داهاتووی عیراق، بەڵام ئەوەی جێی داخە تا ئێستاش کورد نازانێ کارتەکانی خۆی بەکاربێنێت. یەک لە هۆکارەکانیش ناکۆکی ناوخۆیە.
هۆکارێکی تری ئەم دۆخە نالەبارە، شاری سلێمانییە. کە لەدۆخێکی زۆر ئاڵۆزدایە. حکومەتی عیراق و ئێران، وەکو براوە مامەڵە لەگەڵ کورد دەکەن، هۆکارەکە سلێمانی و ناکۆکی ناوخۆیە. بۆیە پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد لە هەولێر، یارمەتی یەکێتی بدەن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخی یەکێتی، تا سلێمانیش لەم قەیرانە بێتە دەرەوە، چونکە ئێستا دیارنییە کە دەسەڵاتی سلێمانی لای کوردە یان بەغدا.
نوچەنێت: پێتوایە خەتای کورد لەم دۆخەی ئێستا ناکۆکی ناوخۆییە. ئایا سلێمانی بە فعلی لە لە دەسەڵاتی کوردی دابڕاوە؟
دکتۆر عوسمان: بەڵێ بە دڵنیاییەوە وایە، چونکە کورد بەر لە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر زۆر بە هێزبوو. زۆرکەس پییانوایە کاک مەسعود بە چوونە ریفراندۆم هەڵەی کرد. رای من پێچەوانەیە. هەڵەکە ئەوەبوو کە دەبوایە ریفراندۆم زووتر بکرایە.
خەتای سەرکردایەتی سیاسی کورد لەوەدا ئەوەبوو، کە دەبوایە بەر لە ریفراندۆم ماڵی کورد یەکبخرایە. شەوێک بەر لە ریفراندۆم ئەو گروپە، دەیانویست خیانەتەکە ئەو شەوە بکەن. ئەوەبوو هێزێکی پارتی گەیشتە ناوکەرکوک و وەستاندیان.
هەڵە لەوەدا دەبینم، کە دەبوایە لایەنە سەرەکییەکان هیچ نەبوایە پارتی و یەکێتی، رێککەوتنێکی باشیان هەبوایە. ئایا ریفراندۆم لەکوێ بکرێ؟ سەرکردایەتی کورد تەرکیزی لەسەر خەتێکی ناو یەکێتی بوو، دیارە ئەو خەتە دەسەڵاتی ئەوتۆی نەبوو.
دوای وه‌فاتی مام جه‌لال، یەکێتی دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه. مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا لەم ناوچەیە حزبەکان لەگەڵ دروشمەکانیان نین. له وڵاتی سێیه‌م دیكتاتۆری و پیرۆز كردنی كه‌سەکان هه‌یه. بۆیه یه‌كێتی له بۆشاییه‌كی گه‌وره‌دایه و ناتوانێ بڕیار بدات. له‌م كاته‌دا ئه‌ركی حزبه‌كانی دیكه‌یه یارمه‌تی یه‌كێتی بده‌ن، ده‌بێ لێكۆڵینهوهلەوەبکرێت کە له سلێمانی رووده‌دات. چونکە ئه‌مه ته‌نیا دواڕۆژی یه‌كێتی نییه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو پرسی كورد هه‌یه. ئه‌گه‌ر من له شوێنی بڕیاربم له ناو یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان، له رووی نیشتمانییه‌وه سه‌یری دۆخی یه‌كێتی ده‌كه‌ین. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی له كاریگه‌ری وڵاتێكی ده‌ره‌كی یان له‌و فه‌وزایه‌ی تێیدایه، رزگاربکەن. ده‌بێ یارمه‌تی ئەو خەتە لەناو یەکێتی بدرێت، کە ئەجێندای کوردستانی هەیە. ئیتر ئەو یارمەتییە بەهەر جۆرێک کە پێویستە لەرووی چەک و پارە، یان هەر پێداویستییەکی تر، بۆئەوەی جارێکی تر بەهۆی سلێمانییەوە دژایەتی کورد نەکرێت.
نوچەنێت: پێویستە لەم دۆخەدا کورد چیبکات؟
دکتۆر عوسمان: ئه‌وه‌ی لە ئێستادا كورد ده‌توانێت و پێویستە داوای بكات. داواکردنی ئیدارەیەکی هاوبەشە لە نێوان هه‌رێم و به‌غدا، لە سنوری ماددەی ١٤٠، ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه لەو ئیدارەیەدا نەبێت، ده‌بێ حه‌شدی شه‌عبیشی تێدانەبێت. یان ئیداره‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌ركوك، كه مه‌ده‌نی و پێكهاتوو له كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی خه‌ڵكی كه‌ركوك بن.
دەبوایە پارته كوردییه‌كان، لەم بابەتە هه‌ڵوێستی پارتیان هه‌بوایه و بیانگوتبا، با هه‌ڵبژاردنێك له‌م ناوچه‌یه له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئەنجام بدرێت، چونكه ئێستا له‌م دۆخه‌دا ده‌توانن هه‌ڵبژاردن بە ویستی ئەوان بکرێت و، بە ئارەزووی خۆیان ده‌ستكاری بكه‌ن و دوایی ده‌رئه‌نجامه‌كانی، بۆ شەرعیەتدان بە دژایەتی کورد لە کەرکوک، لەسەر بنەمای کەمینەو زۆرینە به‌كاربێنن.
بەداخەوە هه‌موو سەرکردایەتی کورد، به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن. دەبوایە بەبێ مەرج نهچووبایانه نێو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه. له به‌ر دوو هۆكار، یەکەم، نه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش و لیستكی هاوبه‌ش. کە ئه‌مه‌یان نه‌كرد. ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه بخرێته ئاماده‌باشییه‌وه و بڵێت، ئێمه ناهێڵین له‌م ناوچانه هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش یان چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت، چونكه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه ده‌كرێت، له دوارۆژدا له زۆر لایه‌ن ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی و عێراقی، بەکاری دێنن و کە مەبەستیانە ناسنامەی کەرکوک بشێوێنن.
ئەوەی بەلامەوە سەیرە ئەوەیە، کە بۆچی کورد ئه‌م شتانه قبوڵ ده‌كات؟!! له ساڵی ١٩٧٥، كه سه‌دام گوتی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش، به‌مه‌رجێك كه‌ركوك به‌شێك بێت له به‌غدا، مەلا مستەفا بارزانی، له وه‌ڵامدا گوتی، ئه‌مه قبوڵ نییه و كه‌ركوك كوردێكی تێدا مابێت، شارێكی كوردییه و ده‌بێ به‌شێك بێ له هه‌رێم.
باشه ئێستا کورد زۆر لەوکاتە بەهێزترە. زۆر کارتی تری هەیە لەبەرچی بەکاری ناهێنێ؟
نوچەنێت: دوای کەوتنی کەرکوک بەغدا بەردەوام بە زمانی هەڕەشە قسەدەکات و، حکومەتی هەرێم داوای گفتوگۆدەکات، هەندێ ئەوە بە دپلۆماسیەتی کاریگەری نێچیرڤان بارزانی و هەندێ بە تەنازولی دەزانن. لای تۆ چییە؟
دکتۆر عوسمان: هه‌میشه دیپلوماسیهت به‌پێی هاوسه‌نگی هێزه له‌سه‌ر زه‌وی. سه‌ركردایه‌تی كورد له شۆكدایهوه و، هێشتا لەو شکستە گەورەیە بەخۆ نەهاتۆتەوە کە بەسەری هاتووە. كاك نێچرڤان كه‌سێكی كردارییه. پێویستە وەکو خۆی لێکدانەوە بۆ روداوەکان بکرێت. پێشتریش گوتم، كورد ئه‌و لاوازه نییه، كه خۆی ده‌زانێ، هه‌روه‌ها عه‌بادیش ئه‌و به‌هێزه نییه، كه كورد لێی تێگه‌یشتووه، به‌ڵام پێویستمان به دیپلۆماسییه‌كی واقعبینانه‌یه، من وه‌كو مامۆستایه‌ك له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌ڵێم هه‌موو كاره سیاسییه‌كان، كه روو ده‌ده‌ن ره‌نگدانه‌وه‌ی هێزه. ئه‌مه‌ش قوتابخانه‌یه‌كه، كه پێی ده‌ڵێن قوتانخانه‌ی هێز (قوه‌ت) له په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌و ئیداره‌یه‌ی ئێستا له به‌غدا هەیە. هیچ جیاوازییەکی لە ئیداره‌ی (ساڵی) ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٥ی ئیدارەی سەددام نییە.
ئیداره‌ی عه‌ره‌به نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان، جگه له مه‌نتقی هێز له هیچی تر تێناگه‌ن.
بۆیە ئه‌و دیپلۆماسییه حه‌كیمه‌ی كاك نێچیرڤان پیشانی ده‌دا، پێویستە به‌رده‌وام بێ، له‌هه‌مان كاتدا دەبێ دەبێ دەعمی ئەو هێزی پێشمه‌رگه‌یە بکرێ، کە خۆبه‌خش له كه‌ركوك و ئەوناوچانهن كه‌وا ئێستا ته‌عریب ده‌كرێن. ده‌بێ له ژێره‌وه یارمه‌تی بدرێن و تا کاری خۆیان بکەن. دەبێ بەهەمووجۆرێک لە سیاسه‌تی ته‌عریب بدرێت و رێگە بەجێبەجێکردنی نەدرێت. مه‌رج نییه حكومه‌تی هه‌رێم بڵێت ئه‌وه كاری ئێمه‌یه.
من وه‌كو ئهكادیمییەک، راشكاوانه ده‌ڵێم و پێویست ناكان ره‌چاوی دیپلۆماسییه‌ت بكه‌م له قسه‌كانم، حەقیقەتت پێدەڵێم، کورد دەبی بەهێز تەعریب رابگرێت. هاوکات دانوستانی خۆی لەگەڵ بەغدابکات.
به‌بۆچوونی من، ده‌بێ كورد له هه‌رچی دانوستانه له گه‌ڵ به‌غدا، داوا بكات لایه‌نی سێیه‌م به‌شدار بێت، چونکە ئێستا عەبادی لەخۆی بایی بووەو سیاسەتی تەعریب دەستی پێکردۆتەوە، کەواتە خەباتی هەمەلایەن لەو ناوچانە پێویستە، وەکو، خەباتی چەکداری و مەدەنی لەسەر ئاستی کۆمەڵەکانی خوێندکاران و لاوان و …
کورد نابێ چیتر بە لاوازی دپلۆماسیەت بکات. دەبێ کارتەکانی خۆی بەکاربێنێت.
خاڵێکی تری گرنگ ئەوەیە، کە له‌م هه‌ڵبژاردنه له بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بكاته‌وه، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا، له هه‌موو شۆڕشەکانی كورد به‌رده‌وام ئێمه بەپیی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و ماوه‌یه‌كیش به‌رژه‌وه‌ندی روسیا، رۆیشتووین. كه چی دواتر دەیانگوت، پارتە کوردییەکان خۆیان بۆ بەرژەوەندی میللەتی خۆیان کارناکەن.
بۆنموونە زۆر رۆشنبیر و نووسه‌ر ره‌خنه له كاك مه‌سعود بارزانی، ده‌گرن و ده‌ڵێن بۆچی گوێی له ئه‌مریكا نه‌گرت؟ له كاتێكدا كاك مه‌سعود و مام جه‌لال له ٢٠٠٣ تا ٢٠١٧، گوێیان له ئه‌مریكا گرت، مادده‌ی ١٤٠ له ده‌ستوردا ده‌بوایه بڕگه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا بوایه، بیگوتبایه هه‌رێمی كوردستان داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، ده‌بوایه بخرایه‌ته ناو ده‌ستور له ٢٠٠٥دا، ئه‌مریكا به كاك مه‌سعود و مام جه‌لالی گوت، فشار زۆر له‌سه‌ر به‌غدا دروست مه‌كه‌ن. ئێستا ده‌ڵێت، كام مادده له ده‌ستووردا ده‌ڵێ مافی سەربەخۆییتان هەیە؟ هێما هه‌یه له دیپاچه‌ی ده‌ستور، به‌ڵام له ده‌ستوردا ئه‌و شته نییه. له ده‌ستوری كه‌نه‌دی به راشكاوانه ده‌ڵێ، هه‌موو كاتێك حكومه‌تی كوبێ (كبك) مافی هه‌یه هه‌ر چوار ساڵ جارێك داوای ریفراندۆم بكات. ئه‌ی بۆچی له ده‌ستوری عێراق شتێكی وا نییه؟
هەڵەیەکی تری کورد ئەوەیە، کە چووین یارمه‌تی سوپای عێراقماندا بێ ئه‌وه‌ی هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك لەجێی وەربگرین. ئێستا پێویستە بەخۆداچوونەوە بکرێت و چیتر هەڵەکان دووبارە نەکرێنەوە. عه‌بادی لاوازه و شیعه له لیسته‌كه‌ی ده‌رچوونه، بۆیە دڵنیام ئه‌مریكا داوا له كورد ده‌كات، یارمه‌تی عه‌بادی بدات، كوردیش ده‌بێ بڵێ به مه‌رجێ یارمه‌تی عه‌بادی ده‌ده‌م له پێش هه‌ڵبژاردن یان دوای هه‌ڵبژاردن، به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠، به رای من نه عه‌بادی و نه‌هیچ حكومه‌تێكی تر ئه‌وه ناكات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ره‌نتی بكات و میكانیزمێك هه‌بێ، هەروەها وجودی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه هەبێت، به‌ڕای من ئه‌وه رێگه چاره‌سه‌ره.
نوچەنێت: بەڵام رۆژنامەی واشنتن تایمز، ئەو سیاسەتەی ئێستای نێچیرڤان بارزانی، بە لوتکەی دپلۆماسیەت ناودەبات. پێتوایە ئەو هەوڵە بوو، شەڕی نێوان کورد‌و شیعەی راگرت؟ یان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زمانی دپلۆماسیەت بەسەر زمانی هێزدا تا ئەو راددەیە سەرکەوتووە؟
دکتۆر عوسمان: نێچیرڤان بارزانی به براو كه‌سێكی زیره‌ك و سیاسییه‌كی لێهاتوو و پراگماتیك ده‌بینم، ئه‌مه حه‌قیقه‌ته. له‌ناو سیاسه‌تی ناوخۆی كورددا. به‌رده‌وام ئیمانی بهوههەیه په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ته‌نانه‌ت نه‌یارانی خۆشی هەبێت، كه ئه‌مه شێوه‌یه‌كی سەرکەوتووە لە سەرکردایەتی، به‌ڵام ئێمه هه‌ستێكمان هه‌یه، كه پێی ده‌ڵێن خۆ به كهمزانین، واشنتۆن تایمز، باشی نوسیوە بەڵام حەقیقەتێک هەیە کە نابێ دڵمان زۆر بەقسەی ئەوانە خۆش بێت. پێشتریش واشنتۆن تایمز، نیۆیۆرك تایمز و- وۆڵ ستریت جۆڕناڵ باسی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد. ئێمە پێمانوابوو رۆژئاوا له گهڵمانە، كه دوای ئه‌م شه‌ڕی داعشه هه‌موو شتێكمان پێیه، وانه‌بوو.
له‌به‌رئه‌وه من پێشتریش ره‌خنه‌م له دپلۆماسیه‌تی كوردی، هەبووەو هەیە. ئه‌وه‌ی كاك نێچیرڤان تەواوەم بەڵام لایەکی کارەکەیە، لایەکی تری ئەوەیە کە پێویستی به یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، بەوشێوازەی پێشتر ئاماژه‌م پێدا.
پێویستە كاك نێچیرڤان لەناو یەکێتیدا، جگە لە قوباد تاڵەبانی، گرنگی بەکەسیتر بدات، ئێستا قوباد لەناو سەرکردایەتی یەکێتی زۆر بێ کاریگەرە.
دەبێ کاک نێچێرڤان، لەهەموو حزبەکان کەسی نیشتیمان پەروەری لەگەڵ بێت، بەیەکەوە داوای مافە شەرعیییەکان بکەن.
ئێمە نابێ دڵمان بە عه‌بادی، خۆش بێ کە نه‌وتی كوردستان ده‌فرۆشێ و گاڵته به‌كورد ده‌كات. تا ئێستا یه‌ك شتی نه‌كردووه و رۆژبه‌رۆژ بەناوی فیدڕاڵیەتەوە، داوای فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوریه‌كان ده‌كات. باشه ئه‌و هێزه‌ی له به‌غدا هه‌یه هێزی فیدراڵییه یان تائیفییه، تا ئێران لە عیراق حاکم بێت، حوکمی مەزهەبی رۆژبەرۆژ لە عیراق بەهێزتر دەبێت، بۆیە دەبێ کورد بە گوێرەی ئەوە سیاسەت بکات.
پڕۆفایل:
دکتۆر عوسمان عەلی
-خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی تۆڕۆنتۆی کەنەدەی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
-دکتۆرای لە مێژووی هاوچەرخ هەیە و مامۆستایە لە زانکۆی سەڵاحەدین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment