سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: جەمال شارباژێڕى به‌به‌رهه‌مه‌كانى خزمه‌تێكى ‏زۆرى به‌ كايه‌ى ڕۆشنبيريى كوردستان كردووه‌ کولتوور

نوچەنێت:

شاعیر و ڕۆشنبیرى دیارى کورد جەماڵ شارباژێڕى، لە تەمەنى (82) ساڵى لە ئەوروپا کۆچى دواییکرد. سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت، "مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى به‌ به‌رهه‌م و نووسينه‌كانى، خزمه‌تێكى ‏زۆرى به‌ كايه‌ى وێژه‌يى و ڕۆشنبيريى كوردستان كردووه‌."

ئەمڕۆ سێشەممە (11/تەمموز/2023) سەرۆک بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى کۆچى دوایی شاعیر و ڕۆشنبیریى کورد جەماڵ شارباژێڕى پەیامێکى سەرەخۆى ئاراستەى بنەماڵەکەى کرد و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم."

 

دەقى پرسه‌نامه‌کەى‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بنەماڵەى جەمال شارباژێڕى‌‏:

پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ‏شاعيرى ديارى كورد مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى و ڕۆشنبيرانى كوردستان ده‌كه‌م، ‏هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ ‏به‌زه‌يى و ميهربه‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏

خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى به‌ به‌رهه‌م و نووسينه‌كانى، خزمه‌تێكى ‏زۆرى به‌ كايه‌ى وێژه‌يى و ڕۆشنبيريى كوردستان كردووه‌ و خه‌رمانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى ‏له‌ شيعر و ده‌قى جوان پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌ر كردووه‌. گيانى شاد و يادى به‌ خێر.‏

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

‏2023/7/11‏

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین