سەرۆک بارزانى: پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تەمموز/2023) سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین لەگەڵ فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە.
سەرۆک بارزانى لەگەڵ پەرلەمانتارانى پارتى، "سوپاسی ڕۆڵ و ماندووبوونی ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی كرد و دەستخۆشی لێ كردن كە لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا كارەكانی خۆیان بە باشی بەجێگەیاندووە و پابەندی ئەركەكانیان بوونە" هەروەها داواشی كرد "بەردەوام بن لە ڕۆڵی خۆیان لە بوارە جیاجیاكان و خزمەتی كوردستان و پارتی بكەن."

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە "كە پارتی ئومێدی سەرەكیی خەڵكی كوردستانە و پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان و فەرهەنگ و ڕەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردستانی بێت."
سەرۆك بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەى بە بارودۆخی سیاسیی كوردستان و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ دا و پەیوەست بەم تەوەرانە، بەرچاوڕوونی و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment