سه‌رۆك کۆمارى توركيا سه‌ردانى ئيمارات ده‌كات تورکیە

نوچەنێت:

محه‌ممه‌د شيمشه‌ك، وه‌زيرى دارايى توركيا ڕايگه‌ياند، سه‌رۆكى توركيا له‌دواى به‌شداريكردنى له‌ لو‌تكه‌ى سه‌ركرده‌كانى ڕێکخراوى ناتۆ سه‌ردانى وڵاتى ئيمارات ده‌كات.

ڕۆژى سێشه‌ممه ‌(چوارى/ته‌مموز/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى توركيا كۆبوونه‌وه‌ وه‌زيرى دارايى توركيا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌ياند، "ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا هه‌فته‌ى داهاتوو به‌شدارى له‌ لوتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى ناتۆ ده‌كات له‌دواى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ سه‌ردانى ئيمارات ده‌كات."

وه‌زيرى دارايى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ين چاوه‌روان ده‌كه‌ين واژۆ له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانێكى فراوان له‌توركيا بكه‌ين." 

شيمشه‌ك ئه‌مانه‌شى خسته‌ڕوو بۆ رۆژنامه‌وانان، "ئه‌و سه‌ردانه‌ى له‌ پێش جه‌ژن له‌گه‌ڵ جه‌وده‌ت يه‌ڵماز، جێگرى سه‌رۆك كۆمار بۆ ئيمارات ئه‌نجامماندا زۆر ئه‌رێنى بوو، هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كان رێككه‌وتين له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات له‌سه‌ر هاوكارى ئابووریى نوێ له‌نێوان هه‌ردوولامان و هه‌ڵسه‌نگاندمان له‌زۆر بواردا ئه‌نجامداوه‌." 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین