تورکیا: ‌دواى سوتاندنى قورئان جارێكيتر بير له‌ ئه‌ندامبوونى سويد لە ناتۆ دەكه‌ينه‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت:

کاردانەوەکانى تورکیا بەرامبەر سوتاندنى قورئان لە سوید بەردەوامە و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماژە بەوەدەکات، ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ وایکردووە جارێکى دیکە لە ڕووى ئاسایش و ستراتیژییەوە بیر لە وەرگرتنى بکەینەوە.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌(چوارى/ته‌مموز/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، هاکان فیدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌يمه‌ن سه‌فدى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن رايگه‌ياند، "ئه‌مرۆ پێشهاته ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تییەکانمان تاوتوێکرد و هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ كارگێڕیى ئیدارەى هاوكارى ئيسڵامى كۆببينه‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێت هه‌نگاوى هاوبه‌ش بنێين به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر پيرۆزييه‌كانى ئيسلام." 

فيدان ره‌خنه‌ له‌ سويد ده‌گرێت و نيگه‌رانيه‌كانى خۆى دەردەبڕێت و دەڵێت، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ئه‌و وڵاته‌مان ئاگاداركردۆته‌وه‌ به‌ڵام هێرشێكى زۆر قێزه‌ونيان ئه‌نجامدا به‌رامبه‌ر به‌ قورئانى پيرۆز، له‌ رۆژى جه‌ژنى قوربان ئەنجامدا، دووباره‌ زۆر به‌توندى ئيدانه‌ى ئه‌م هێرشه‌ ده‌كه‌ين." 

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، "ئێمه‌ وه‌ك توركيا سوتاندنى قورئان له‌سويد شه‌رمه‌زاركردووه‌ و كاردانه‌وه‌مان پيشانداوه‌ و و به‌رده‌واميش ده‌بين، له‌ئێستادا سويد هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌دات ببێته‌ ئه‌ندام له‌ناتۆ، به‌ڵام ئاسايشى سويد هه‌وڵى ئه‌وه‌ى دا له‌ژێر گه‌مارۆدانى پۆليس ئه‌م كاره‌ ئه‌نجامبدرێت، لێره‌دا ده‌بيت جارێكيتر بير‌ له‌ سيسته‌مى ئه‌منى سويد بکەینەوە، کە ڕەنگە كێشه‌ بۆ ناتۆ دروست بکات، بۆيه‌ پێويسته‌ له‌ ڕووى ستراتيژى و ئاسايشه‌وه‌ جارێكيتر بير بكه‌ينه‌وه‌، هه‌ربۆيه‌ش له‌ ئێستادا ئه‌ندامێتى ئه‌م وڵاته‌ له‌ناتۆ مشتومڕێكى زۆرى دروستكردووه‌." 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین