ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بەشێوەى ئۆنلاین بڵاوکرایەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تەمووز/2023) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕێکخستنى کێبڕکێ و پەیڕەو کردنى سیستمى خاڵبەندى بۆ پێشکەشکارانى خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانکۆ حکومیەكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2023-2024) تەواو بوو.
دەشڵێت، "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەو پەڕى شەفافیەت و بێ لایەنى جارێکى تر وردبینى لە داتا‌کان کردەوە، ئەویش لەپێناو چەسپاندنى پرەنسیپەکانى دادپەروەرى و شەفافیەت و هەلى یەکسان، دواتریش ئەنجامەکانى پەسەند کرد، بۆ ئەمەش خوازیاران لە (ئەمڕۆ)ەوە دەتوانن ئه‌نجامە بەراییەکان له‌سه‌ر وێبسایتی رەسمى زانكۆكانیان وه‌ربگرنه‌وه."
هاوكات د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، "ئەو پێشکەشارانەى کە ده‌رفه‌ت نه‌بوه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنى (2023-2024) وه‌ربگیردرێن بە هۆى نەمانى کورسی یاخود دەرنەچون له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستى زانستی، وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ حکومیەکانى کوردستان له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا، خولێکى دیکەى پڕۆسه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكان دەستپێبکات."
لەم لینکەدا دەتوانیت ئەنجامى تاقیکردنەوەکان بۆ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆر وەربگریتەوە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment