دەوامى مامۆستایانى حکومى لە قوتابخانەى ناحکومى سنووردار دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە چۆنیەتی دەوامی مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی وەزارەتی پەروەردە لە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی بڕیار دەدات، کە "دامەزراوە ناحکومییەکان مافیان هەیە تا (20%)ى کۆى گشتیى دەستەى مامۆستایانیان لە دامەزراوەى کەرتى حکومى بن."

ئەمڕۆ دووشەممە (سێى/تەمموز/2023) بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى کوردستان، کە واژۆى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى لەسەرە، دەبێت "هەموو دامەزراوەیەکى پەروەردەیى و فێرکردنى ناحکومى بەلایەنى کەم (80%) دەستەى مامۆستایانى هەمیشەیی بن."

لە نووسراوەکەى وەزارەتى پەروەردەدا هاتووە، "گشت بەڕێوەبەرانى ناوەندەکانى خوێندنى حکومى دەبێت پابەند بن بەوەى کە هیچ مامۆستایەک و کارمەندێکى دامەزراوەکەیان مافى نییە لە کاتى دەوامى دامەزراوە حکومییەکە ڕێگەى پێبدرێت بچێت بۆ دامەزراوەیەکى ناحکومى بۆ وانە گوتنەوە و کارکردن تێیدا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین