سوودانی ئەركی بەڕێوەبردنی پارێزگایەكی عێراق لە ئەستۆ دەگرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە دووی تەمووزی 2023 سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكومەتی عێراق بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، سوودانی دەیەوێ لە نزمترین ئاست بەڕێوەبردنی پارێزگای ئەنبار لە ئەستۆ بگرێت، بە ماوەیەكی كەم بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەست بەو ئەركەی دەكات.
سەرچاوەكە روونی كردووەتەوە ئەمە لەسەر داوای كەسایەتی عەشایەری و سیاسی بووە لە ئەنبار، بۆ زامنكردنی بێگەردی هەڵبژاردن و رێگەنەدان بەوەی سەرچاوەكانی دەسەڵات لە بەرژوەندی لایەنێكی سیاسی بەكاربهێنرێت.
لەكۆتایی لێدوانەكەی ئەو سەرچاوەیەی كە ناوی ئاشكرا نەكراوە دووپاتی كردووەتەوە، كە ئەو ئەركە بۆ ماوەی مانگێك لەلایەن سوودانییەوە بەڕێوەدەبرێت، رەنگە لە هەندێك پارێزگای تریش ئەم كارە بكرێت، بەڵام بۆ شاری ئەنبار ئەم بڕیارە یەكلایی كراوەتەوە.
شاری ئەنبار كە دەكەوێتە رۆژئاوای عێراق ململانێیەكی سیاسی توندی تێدایە لەنێو هێزە سوننیەكان، بە تایبەتی لەنێوان هاوپەیمانی تەقەدوم كە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات، لەگەڵ هاوپەیمانییەكی تر بە ناوی هاوپەیمانی یەكگرتووی ئەنبار كە بەم دواییە پێكهێنراوە و لەگەڵ چەند بنەماڵەیەكی عەشایەری.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment