ئەمساڵ هاووڵاتیان بەراورد بە ساڵى ڕابردوو کەمتر قوربانیان کردووە کوردستانی

نوچەنێت:

لە ڕۆژانى جەژنى قوربان لە سەربڕخانەی پارێزگاى سلێمانى (98) تۆن گۆشت ڕادەستى هاووڵاتیان کراوە، لە هەولێریش (513) ئاژەڵى گەورە و (1359) ئاژەڵى بچووک سەربڕدراوە.

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/تەمووز/2023) شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی سلێمانی بە رووداوى ڕاگەیاند، لە سێ رۆژی جەژندا 98 تۆن گۆشت رادەستی هاونیشتمانییان کراوە کە لە رووی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاوبووە بۆ قوربانیکردن.

هاوکات بە گوێژەى داتاى سەربڕخانەى هەولێر، ئەمساڵ (513) سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ و (1359) سه‌ر ئاژه‌ڵی بچووك و به‌ كۆی (118000) كیلۆگرام گۆشت كراوه‌ته‌ قوربانی و (2026) كیلۆگرام گۆشتیش ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

ئەمە لە کاتێکدا، ساڵى ڕابردوو لە هەولێر، له‌ چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا (623) ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ و (2852) ئاژه‌ڵی بچووك به‌ بڕی‌ (179000) كیلۆگرام گۆشت كراوه‌ته‌ قوربانی، تێیدا (3432) كیلۆگرام گۆشتیش ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

ئەمساڵ بە هۆى مەترسى تاى خوێنبەربوون و گرانى نرخى گۆشتى قوربانى، هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان کەمتر ئاژەڵیان لە جەژنى قوربان سەربڕیوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین