سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قوربان پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه‌ و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه‌."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (27/حوزەیران/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى هاتنەوەى جەژنى قوربان پیرۆزبایى لە کوردستانیان دەکات و داواى لە یەکڕێزى و تەبایی لە لایەنە سیاسییەکان دەکات.

 

دەقى په‌یامی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه:‌

به‌ گه‌رمی جه‌ژنی قوربان له‌ ته‌واوی موسڵمانان له‌ کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده‌ به‌سه‌ر به‌رن.

با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه‌ و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه‌.

گه‌لی کوردستان له‌ هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌‌یه‌ جه‌ژن بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی‌، تا هه‌موومان پێکه‌وه‌ بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه‌ بچین.

جه‌ژنی هه‌مووتان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٣/٦/٢٧

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین