سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى هاریکاریى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا لە بەرلین "دۆخى شه‌نگال و ئێزدییان و‌ ئاواره‌ په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێرا"ق، تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (26/حوزەیران/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاش ئه‌وه‌ى به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ ئه‌ڵمانيا، له‌ به‌رلين له‌گه‌ڵ سڤينيا شوولتز وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌که‌دا كە باڵیۆزی عێراق لە بەرلین ئامادە بوو، "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له‌ بواره‌ جياكاندا، دۆخى شه‌نگال و ئێزدییان و‌ ئاواره‌ په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق"، تاوتوێ كران.

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێم دەڵێت، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى "سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و خۆشحاڵيى خۆى به‌ ڕێككه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نێوان ئه‌ڵمانيا و عێراق ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى" دووپات كرده‌وه‌ بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا.

هاوکات دەشڵێت، سڤينيا شوولتز، "به‌رده‌واميى پشتگيرى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكارى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ پێويستن وه‌ک وه‌به‌رهێنان و مه‌شق و ڕاهێنان له‌ بواره‌‌ جیاکاندا و فره‌چه‌شنکردنی ئابووری به‌ شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ر و هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ڕێکاره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین