سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ڕاوێژکارى ئەڵمانیا کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى وتەبێژى حکومەتى ئەڵمانیا ئاشکراى دەکات، لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ڕاوێژکارى ئەڵمانیا لە بەرلین بۆ تاوتوێکردنى چەند بابەتێکى پەیوەست بە ناوچەکە و پرسى ئێزدییەکان کۆدەبنەوە.

ئێوارەى دوێنێ هەینى (22/حوزەیران/2023) کریستیان هۆفمان، جێگری وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا بە رووداوى ڕاگەیاند، ڕۆژى دووشەممە (26-6-2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى ئەڵمانیا دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئولاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا.

جێگری وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ئاماژەى بەوەکرد، کۆبوونەوەکە لە بەرلین دەبێت و باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکەن و بابەتى  چەند ناوخۆیى و  پێشهاتەکانی نێودەوڵەتى و ناوچەیى تاوتوێ دەکەن. 

کریستیان هۆفمان ڕەتیکردەوە باس لە وردەکارى نێوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و راوێژکاری ئەڵمانیا بکات، بەڵام ئەوەى خستەڕوو، هەردوولا بەوردی پرسە نێوخۆییەکان و دۆخى ئێزیدییەکان تاوتوێ دەکەن، چونکە حکومەتی ئەڵمانیا لەمێژە هاوکاری پێشکێش بە ئێزیدییەکان دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین