کورد لە پارێزگاى کەرکووک سەدان پۆستى لێدەسێندرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى کەرکووک دەیەوێت بە بڕیارێک دووبارە پۆستەکانى ئەو پارێزگایە دابەشبکاتەوە و سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووکیش دەڵێت، بەڕێوەبەرە گشتییە کوردەکان ئێستا لە پۆستەکانیان لادراون یان لادەدرێن، تائێستا نزیکەی (150) بەڕێوەبەر و بەرپرسی کورد لە کەرکووک لە پۆستەکانیان لادراون.

راکان جبوورى پارێزگاى کەرکووک، یاریدەرەکەى خۆى ڕاسپاردووە دەستکارى پۆستەکانى بکات، لە بەرامبەردا، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، بڕیارەکەى راکان جبورى نە یاسایە و نە دەستوورە.

 زۆربەى پۆستە باڵاکانى کەرکووک کە پێشووتر بە دەستى کورد بوون، ئێستا دراون بە نەتەوەکانى دیکەى ئەو پارێزگایە، تەنانەت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور و لە کەرتی نەوت، لە کۆی (13) هەزار فەرمانبەر رێژەی کورد (5%) بوو ئێستا رێژەکە لەوەی پێشووتریش کەمتر بووەتەوە.

لە كۆی 8 پۆستی ئەمنی شاری كەركوك، پێنج پۆستی دراوەتە تورکمان و سێیەکەی دیکەش دراونەتە عەرەب، لەکاتێکدا پێش (2017) زۆربەی ئەم پۆستە ئەمنییانە لەدەستى کورددا بوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین