بەهۆى کۆرۆناوە بەڕێوەبەرایەتییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا داخرا کوردستانی

نوچەنێت:

 

بەهۆى تووشبوونى بەشێک لە فەرمانبەرانى بەڕێوبەرایەتیى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، وەزارەتى خوێندنى باڵأ و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، تا دوو هەفتەى دیکە ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دادەخرێت و کارەکانى بە ئۆنلاین راییدەکات.

دەقی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی كارەكانی یەكسانكردنەوەی بڕوانامەكان:

بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت.

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ سەرجەم فەرمانبەر و مامۆستا و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوون بە مەرج و رێنماییەکانی خۆپارێزی.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین