لە کۆیە تەقە لە باوکى پارێزەرێک دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە کۆیە لەبەردەم دادگاى بەرایى کۆیی باوکى بە تەقە پارێزەرێک بریندار دەکرێت، قائیمقامى قەزاى کۆیە دەڵێت، تاوانبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە (18/حوزەیرانى/2023) تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە رووداوى ڕاگەیاند، لەبەردەم دادگاى بەرایى کۆیی تەقە لە باوکى پارێزەرێک کراوە، نەک خودى پارێزەرەکە، کە بە هۆیەوە گولەیەک بەر قاچى کەوتووە.

قایمقامی قەزای کۆیە ئاماژە بەوەدەکات، رووداوەکە بە هۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتى بووە، بەڵام ئەو کەسەى تەقەى کردووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

دەربارەى دۆخى تەندروستى بریندارەکە، هەروەها ھاوکار عەلی بەڕێوبەری راگەیاندنی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند،  بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و تەندروستی جێگیرە، شوێنەواری یەک فیشەک بە قاچیەوە ھەیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین