تورکیا قەبارەى هەناردەکردنى بەرزدەکاتەوە بۆ (265) ملیار دۆلار لە ساڵێکدا تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆک کۆمارى تورکیا ستایشى بازرگان و هەناردەکارانى وڵاتەکەى و دەڵێت، "به‌شداربوونە له‌ خۆشگوزه‌رانى وڵاته‌كه‌م، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و دۆخه‌ سه‌ختەى ڕووبەڕووى ئابووریى جيهان بۆتەوە، ده‌مانه‌وێت كۆتايى ئه‌مساڵ قه‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى توركيا بگه‌ينه زیاتر‌ (265) مليار دۆلار."

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (17/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى(ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌ کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئه‌نجوومه‌نى وەبەرهێنەر و هه‌نارده‌كارانى توركيا رايگه‌ياند، "پيرۆزبايی لەو بازرگانانە دەکەم، كه‌ خه‌ڵاتى باشتر هه‌نارده‌كارانيان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو ئه‌و هه‌نارده‌كارانه ‌ده‌كه‌م، كه‌ به‌شداربوونه‌ له‌ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێشوه‌چوون و خۆشگوزه‌رانى توركيا." 

سه‌رۆكى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "سه‌ره‌راى سه‌ختى بارودۆخى ئابووریى جيهان، ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵ قه‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى وڵاته‌كه‌مان بگه‌ينه‌ (265)مليار دۆلار، ئامانجمانه‌ بۆساڵى داهاتووش ئه‌م رێژه‌يه‌ به‌رزبكه‌ينه‌وه‌ بۆ (285)مليار دۆلار، هه‌روه‌ها دەمانەوى قەبارەى هه‌نارده‌كردنمان (2028)‌ بگه‌يێنینه ‌(400) مليار دۆلار." 

ئه‌ردۆغان له‌ درێژه‌ى وتارەکەیدا گوتيشى، "ئێوه‌ ته‌نيا بازرگان نين،‌ به‌ڵكو ئێوه‌ جێگه‌ى شانازين و هێماى تواناى ئابووریى توركيان و له‌م رۆژگاره‌دا، له‌ دوورترين گۆشه‌ى جيهان به‌رهه‌مه‌كان مۆرى توركيايان پێوه‌يه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى هه‌نارده‌كارانه‌، ئێمه‌ له‌خه‌باتى سياسيدا هه‌ميشه‌ پاڵپشتى هه‌نارده‌كاران بووينه‌ و به‌گرينگمان زانيوه‌ و ده‌رگامان به‌كراوه‌ى بۆ ئەوان هێشتۆته‌وه‌." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین