پۆلیسى سلێمانى دوو هاووڵاتى بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ قۆپیەکردن دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشكردن (قۆپیە) لەتاقیكردنەوەكاندا دوو تۆمەتبار دەستگیر كران".

ئەمڕۆ سێشەممە (13/حوزەیران/2023) پۆلیسى سلێمانى لە بارەى دەستگیرکردنى دوو هاووڵاتى بە تۆمەتى قۆپییەکردن لە تاقیکردنەوەى لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكانى پۆلى (12) ئامادەیى بڵاوییکردەوە، هەوڵیانداوە، "لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە" تاوانەکە ئەنجام بدەن.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى هاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران دەستگیربكرێن، "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک‌و دوو ئامێری بێ تەل و دوو مۆبایلدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن."

لێکۆڵینەوە لەگەڵە هەریەک لە تۆمەتباران (م، ع، م) له‌دایكبووی‌ 1999 و (د، م، ع) له‌دایكبووی‌ (1998) بەردەوامە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، چاودێریی دەوروبەری قوتابخانەکان دەکەین، چونکە بەشێکی زۆری ئەوانەی قۆپی دەکەن لە رێگەی ئامێری بێ تەل لە چواردەوری قوتابخانەکان کەسێک لە نێو ئۆتۆمبێل پرسیاریان بۆ دەگوازێتەوە، ئامێرەکانیانیش نابێت دوو بۆ سێ کیلۆمەتر دوورتربێت، بۆیە هەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیکی قوتابخانەکان بێت و گومانی لێ بکرێت لەلایەن پۆلیسەوە چاودێری دەکرێن. لەنێو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەش پۆلیسمان هەیە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین