سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و ئالینا رۆمانۆسكی كۆبونەوە کوردستانی

نوچه‌نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد و بە یەكەوە دووپاتیان لەسەر گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی لەسەر دیدارەكە  ئەنجام داوە ئەمە دەقەكەیەتی:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/6/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرسی بودجه‌ی گشتیی عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی تێپه‌ڕاندنی كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو ناوچه‌ و پێكهاته‌كانی عێراق و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌چاو بكات و ببێته‌ مایه‌ی بووژانه‌وه‌ی كار و ئابووری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستان گۆڕییه‌وه‌ و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن خرانه‌ ڕوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو ڕێكارێكی پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتێكی گونجاودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵ و كاریگه‌ریی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا و دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، خرانه‌ به‌ر باس.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین