ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر لە کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتمانى ناڕازییە
نوچەنێت:
بەهۆى کەمى دابەشکردنى کارەباى نیشتمانی لە هەولێر، بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر بانگهێشتی ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر دەکرێت و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، نادادپەروەرى هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتى حوزەیران/2023) عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەرووداوی ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو هەولێر و سلێمانی (75) کاژمێر جیاوازی کارەبای نیشتمانییان هەبووە، ئەوە جیاوازییەکی زۆرە و نادادپەوەرییە بەرامبەر هەولێر.
بڕیارە ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو، ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر، بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر بانگهێشت بکەن بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری ئەو جیاوازییە چییە.
عەلی رەشید ئاماژە بەوەدەکات، سەرەتا لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجوومەن لە نێو خۆیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بزانن هۆکاری ئەو جیاوازییە چییە، ئەگەر بەگوێرەی راپۆرتەکانی لیژنەکە پێویست بوو بەڕێوەبەری کارەبا بانگهێشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکرێت، ئەوە بانگی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیش دەکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment