ئەنجوومەنی وەزیران پاڵپشتی پڕۆژە بوودجەی عێراق دەكات کوردستانی

نوچەنێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەت كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی (2025-2023 ) و بابەتی هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتی/حوزەیران/ 2023) ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگرەكەی كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لە سەر چەند پرسێك كرا، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بودجە دەربڕی.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، داوا لە گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە بە هەماهەنگی و لە پێناوی یەکڕیزی، بەرگری لە مافە دەستوریی و شایستە داراییەکانی هەرێم لە ناو پرۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بکەن.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوە، گفتوگۆ لەسەر داڕشتنەوەی کۆدی بیناسازی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و ڕێنمایی نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار بۆ پلانسازی و تۆمارکردنی ئەلکترۆنی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر دیاردەکانی سیم کارتی بێ خاوەن، ئۆتۆمبێلی بێبەرایی و تۆمارنەکراو و چەکی بێ مۆڵەت و هەنگاوەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە كرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین