سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆ بەشدارییکردنى لە رێوڕەسمى سوێندخواردنى سەرۆک کۆمارى نوکیا گەیشتە ئەنقەرە، کە له‌گه‌ڵ ده‌یان‌ سه‌رۆک و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (سێى حوزەیران/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا، گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌یان‌ سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان له‌ خولی تازه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ئێواره‌خوانێکدا ده‌کات که‌ به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنییه‌وه‌ ساز ده‌کرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین