سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەردانى تورکیا دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (2/حوزەیران/2023) ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەپەر لەمانى تورکیا سوێند یاسایی وەک سەرۆک کۆمارى تورکیا دەخوات، کە تێیدا سوێندخواردنى وەک سەرۆک کۆمارى تورکیا، وتارێک لەبەردەم ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەى وڵاتان پێشکەش دەکات.
بۆ ڕێوڕەسمى سوێندخواردنەکە چەند سەرۆکى وڵاتان بانگهێشت کراون، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەۆکى هەرێمى کوردستان یەکێکە لەو سەرۆکانەى بە فەرمى بانگهێشتى رێوڕەسمەکە کراوە.
ڕۆژى (31-5-2023) نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له پهيوهندييهكى تهلهفۆنيدا پيرۆزبايى له ڕهجهب تهييب ئهردۆغان كرد بۆ ههڵبژاردنهوهى به سهرۆكى كۆمارى توركيا.
سەرۆکایەیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، رەجەب تەیب ئەردۆغنا، لاى خۆیەوە، "سوپاس و پێزانين بۆ پيرۆزبايى و پهيوهنديى بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان و دووپاتكردنهوهى خواستى وڵاتهكهى بۆ پتهوكردنى زياترى پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، به فهرمى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕێوڕهسمى سوێندخوارنى له ئهنقهره بانگهێشت كرد."
ناوى ئەو سەرۆک و سەرکردە و کەسایەتییانەى لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی تورکیا بەشدار دەبن:
- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
- ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان
- نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا
- رومێن رادێڤ، سەرۆکی بولگاریا
- عەلی بۆنگۆ ئۆندیمبا، سەرۆکی گابۆن
- ئومارۆ سیسۆکۆ ئێمبالۆ، سەرۆکی گینیا بیساو
- سیریل رامافۆسا، سەرۆکی ئەفریقیای باشوور
- یاکۆڤ میلاتۆڤیچ، سەرۆکی مۆنتێنێگرۆ
- قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ، سەرۆکی کازاخستان
- سادر جاپارۆڤ، سەرۆکی کرگیزستان
- ساسۆو نێگواسۆ، سەرۆکی کۆنگۆ
- ڤژۆسا عوسمان، سەرۆکی کۆسۆڤا
- ئەرسین تاتار، سەرۆکی قوبرسی باکوور
- ستیڤۆ پێندارۆڤیسکی، سەرۆکی ماسادۆنیای باکوور
- شەوکەت میرزیۆیێڤ، سەرۆکی ئۆزبەکستان
- پاوڵ کاگامێ، سەرۆکی رواندا
- ماکی ساڵ، سەرۆکی سەنیگال
- حەسەن شێخ مەحموود، سەرۆکی سۆماڵ
- فاورێ ئێسۆزیمنا گناسینگبە، سەرۆکی تۆگۆ
- سەردار بەردی مۆهاممادۆڤ، سەرۆکی تورکمانستان
- مەحموود شەهابودین چوپو، سەرۆکی بەنگلادیش
- مامادی دۆمبۆویا، سەرۆکی گانا
- شاهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان
- ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هانگاریا
- نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا
- عەبدولحەمید دیبەیبە، سەرۆکوەزیرانی لیبیا
- سەرۆکوەزیرانی 13 وڵاتی دیکە
- کوبانچیبەک ئۆمورالیێڤ، سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی تورک زمان
- یان ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ
- حوسێن ئیبراهیم تەها، سکرتێری گشتیی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی
- ڤاچێسلاڤ ڤیکتۆرۆڤیچ ڤۆلۆدین، سەرۆکی دۆمای رووسی
- سەرۆکی پەرلەمانی 12 وڵاتی دیکە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment