سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات، لەو پەیوەندی تەلەفۆنیە بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ توركیا كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2023/ئایار/31) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى كۆمارى توركيا.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سەرۆك كۆماری توركیا و گه‌ل و حكوومه‌تى ئەو وڵاتە خواست و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به ‌فه‌رمى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ‌بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت كرد.

لە بەشێكی تری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە هەردوولا تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین