فراكسۆنی یەكێتی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (21/ئایار/2023) فراكسیۆنی یەكێتی لە راگەیێندراوێكدا نیگەرانی بەرانبەر زیادكردنی بڕگەی كاراكردنەوەی كۆسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی راگەیاند، لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە، "ھەمواری یاسای ھەلبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێکەوتن و سازانی ھێزە سیاسیەکان ھاوتەریب بەیەکەوە بخرێنە بەرنامەی کار و کاریان لەسەر بکرێت."
راگەیەنراوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
بەداخەوە جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەکارھێنانی نوێنەری بەناو پێکھاتەکان، لە ھەنگاوێکی تاک لایەنەی نایاسایی، بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی 22-5- 2023 زیاد دەکەن، ئەویش کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیە.
بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین ئەم ھەنگاوە تەواو ناپەیرەویە و پێچەوانەی ماددەی (48 )ی بڕگەی (4)لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستانە، لەبەر ئەوەی (24)کاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە ، ھاوکات پێچەوانەی رێکەوتنی سیاسی نێوان ھێزە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانە کە پرسی ھەمواری یاسای ھەلبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێکەوتن و سازانی ھێزە سیاسیەکان ھاوتەریب بەیەکەوە بخرێنە بەرنامەی کار و کاریان لەسەر بکرێت، کەچی جارێکی تر پارتی نوێنەری بەناو پێکھاتەکانی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەکارھێناوە بۆ واژۆکردن لەسەر بابەتێکی ناپەیرەوی، ئەمەش ھەنگاوێکە بە ئاراستەی قوڵکردنەوەی ململانێ سیاسی، دواجار ئەنجامدانی ئەم کارە بەشێوەی تاکرەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە، لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی تێکدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی، بۆیە ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتەواوی ئەم ھەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەکەینەوە، ئۆباڵی لێکەوتەکانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی.
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
21- 5 - 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment