ڕۆژى دووشەممە چارەنووسى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان یەکلایی دەبێتەوە
نوچەنێت:
بەپێى ڕاگەیێندراوى پەرلەمانى کوردستان، ڕۆژى دووشەممە (22/5/2023) پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک و دەنگ لهسهر داواكاریی دهستلهكاركێشانهوهی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەدات.
پەرلەمانى کوردستان، تەوەرى یەکەمى دانیشتنەکە دهنگدان دەبێت لهسهر داواكاریی دهستلهكاركێشانهوهی ئەم ئهندام پهرلهمانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، بەناوەکانى (عەبدولستار مەجید قادر، عوسمان عەلی سمایل، بەدریە ئیسماعیل مەحمود، موسلم عەبدوڵڵا رسوڵ، هەورامان حەمەشەریف حەمە رەشید، رووپاك ئەحمەد رەحمان، عومر عەبدوڵڵا فەتاح).
ڕۆژى پێنجشەممە (18)ـى ئایارى (2023) پەرلەمانى کوردستان کۆبووەوە، لەسەر پێشنیارى فراکسیۆنى یەکێتى، دەنگدان لەسەر پەسندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانى کۆمەڵ دواخرا، لە بەرامبەردا، لەبەرامبەردا، ئەنوەر سەنگاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، کۆمەڵ بڕیاری کۆتایی خۆی داوە بۆ گەڕانەوە و ئەستەمە بگەڕێتەوە پەرلەمان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment