بافڵ تاڵەبانى: سوپاسى کاک مەسعود بارزانى دەکەم چەندجارێک لە تەندروستى پرسیووم
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (16/ئایار/2023) بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانید لە بارەى دەستپێشخەرییە نوێیەکەى سەرۆک بارزانى گوتى، دەستپێشخەرییەکی باشە، زۆر دڵمان خۆشە بەمە و بەڕاستیش جەنابی کاک مەسعود، کاک مەسعودە و خەڵک هەر چاوەڕێی ئەوەی لێدەکات. سوپاسیشی دەکەم کە جەنابی چەند جارێک هەواڵی منی پرسی کە زانی یەک دوو نەشتەرگەری بچووکم بۆکراوە و زۆر سوپاسی جەنابیان دەکەم.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەى نێوان مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، گوتى، پێش ئەوەی تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، پەیوەندیمان هەبوو، جەنابی کاک مەسرور چەند شتێکی زۆر باشی هەبوو کە دەیویست لەگەڵمان گفتوگۆی لەسەر بکات و دانیشتنەکەشی لەگەڵ کاک قوباد زۆر باش بوو و من زۆر دڵم بەو دانیشتنە خۆش بوو.
بافڵ تاڵەبانى لە بەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، ئاماژەى بەوەکرد، ئێستا مووچە بووە بە ئەولەویەت و پرۆژەکان بە دادپەروەری جێبەجێ دەکرێن؛ ئەوانە دوو هەنگاوی زۆر باش بوون و دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشێک بوون لەم بڕیارە؛ بۆ ئەمەش زۆربەی ئۆپۆزیسیۆنەکان، جگە لە چەند کەسێک، لەگەڵ حیزبەکانی نێو ئۆپۆزیسیۆن هاوکارمان بوون؛ سوپاسێکی گەورەی جەنابی کاک مەسرور و کاک قوباد دەکەم کە توانیان زۆر ئازایانە ئەم بڕیارە بدەن.
هاوکات سەرۆکى یەکێتى دووپاتى کردەوە، کە ئەوان حەزیان من حەزم لە وشەی ناکۆکی و کێشە نییە و وەک خۆى دەڵێت، ئێمە دەبێت لەبیرمان بێت کە ئەم حکومەتە چەند حیزبێکی تێدایە و هەموومان دەمانەوێ خزمەتی کوردستان بکەین، بەڵام رەنگە بۆچوونی من هەندێک لە بۆچوونی کاک عومەر و کاک مەسرور جیاواز بێت. کاری ئێمە ئەوەیە کە بەیەکەوە دابنیشین و نزیکتر بکەوینەوە؛ بەرنامەی هەموومان ئەوەیە کە کوردستان دۆخی لە ئەمڕۆ باشتر بێت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment