سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك كرد، لە كۆبوونەوەی نێوانیان گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئابووریی عێراق و ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێی/ ئایار/ 2023) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى كرد، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا.

هه‌ردوولا جه‌ختيان‌ له‌ پابه‌ندى به خشته‌ و به‌رنامه‌ى ياداشتى لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و پێنتاگۆنه‌وه‌ ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ڕێكخستنه‌وه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى ئێستاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيشیان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.

هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا كرد، كە باسیان له‌ ده‌ر‌فه‌ته‌كانى به‌هێزكردنى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین