سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بەشدارى لە دیدارى عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، دووەم ڕۆژى دیدارى عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى ئایار/2023) دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە - مێری بە رووداوی راگەیاند، خەڵکێکی زۆر تینووی ئەوەن رووبەڕوو لەگەڵ ئەکادیمی و خەڵکی بڕیار بەدەست و داڕێژەرانی سیاسەتی عێراق گفتوگۆ بکەن. 

لە دووەم ڕۆژى دیدارى عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی، هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، وەزیری نەوت و دارایی عێراق، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و چەندین بەرپرسى دیکە.

دلاوەر عەلائەدین گوتیشى،  لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراقی رووبەڕووی ئەو گفتوگۆیانە دەبنەوە بۆ ئەوەی بزانرێ دیدگەیان بۆ ئایندەی عێراق چییە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین