سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبووەوە
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (دووى ئایار/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له محسن ئه‌لمه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات، كار و به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، بابه‌تى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون "له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق بۆ تێپه‌راندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات"، هاوكات جه‌ختيان له "پێويستى و گرنگيى په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و جێبه‌حێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت كرده‌وه."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش"، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment