داو لە حەج و عومرەکانى کوردستان دەکرێ خۆیان لەو کارانە بەدوور بگرن کوردستانی

نوچەنێت:

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان لە ئاگادارییەک بە هاووڵاتیان ڕادەگەیێنێت، "كه‌ بۆ ئه‌مساڵ هیچ پشكێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌ نه‌هاتووه‌ و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کارانە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/نیسان/2023) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و هۆشدارى بە هاووڵاتیان دەکات،  "بۆ ئه‌مساڵ هیچ پشكێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌ نه‌هاتووه‌ و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کارانە تاوه‌كوو پاره‌یان به‌ فیرۆنه‌چێت."

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، "هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له‌ ژێر ناوی پشكی زیاده‌ یاخود حه‌جی بازرگانی یاخود هه‌ر ناوێكی دیكه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگرێت ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه‌."

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان دووپاتى دەکاتەوە، "هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڤیزای گه‌شتیارییان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێ به‌م ڤیزه‌یه‌ حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن،عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ بۆ رێگریكردن له‌ حه‌جی به‌بێ به‌رنامه‌ یاخود حه‌جی بێ رێگه‌پێدان چه‌ندین رێككار و سزای راگه‌یاندووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ ڤیزای ساڵانه‌ حه‌ج بكه‌ن، له‌كاتی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ سعوودیه‌ ئێمه‌ وه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ لێی به‌رپرس نین و خۆیان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و سزایانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هەوڵی ئەنجامدانی حەج نەدەن بەو جۆرەی کە لە هەندێک شوێنی نافەرمی بانگەشەی بۆ دەکرێت تاوەکوو پارەی بەفیرۆنەچێت و ڕووبەرووی کێشە نەبنەوە."

هەروەها دەشڵێت، "هاووڵاتیانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر نوێكارییه‌ك له‌ پرۆسه‌ی حه‌جدا هه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ح و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ تاوه‌كوو هه‌موو هاووڵاتیان لێی ئاگاداربن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین